AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٨ ١٤:٤٢

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

13930 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 310 کەس

13930 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 310 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13930 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 310 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 77 هەزار و 532 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 779 هەزار و 415 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 580 هەزار و 46 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 37371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha